شینێک بۆ ھه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌ھید
ھه‌ڵه‌بجه! ئه‌ی گوڵی ده‌شتی به‌ھه‌شتی شاره‌زورم
ته‌لی بزوێنه‌ری ھه‌ست و شعورم
له‌به‌رچاومه گه‌شی ئه‌و به‌ژن و باڵا
که خمڵی بوو له داوێنی شنروێی ئاڵ و واڵا
ھه‌ڵه‌بجه! ئه‌ی ته‌نووری سووری گڵپه‌ی بیر و بڕوا
گه‌لێ تاوانه روداوه‌ت له‌بیرچێ و ھه‌روه‌ھا بڕوا
ھه‌ڵه‌بجه! ئه‌ی نمونه‌ی گۆمی خوێنی کوردی خنکاو
قه‌سابخانه‌ی گه‌لی سه‌دجاره کوژراو
له‌به‌رچاومه فڕۆکه‌ی به‌عسی پیس وه‌ک بایه‌قوش ھات
به جارێ خستیه خوارێ غازی کیمیاوی... ک‌ش و مات
وه‌کوو رۆژی حه‌شر ئه‌و شاره شێوا
بڕێ رای‌کرد به شاخ و ده‌شت و کێوا
ئه‌وه‌ی فریا نه‌که‌وت ده‌رچێ له ناوشار
له کۆڵان و شه‌قام که‌وت وه‌ک گه‌ڵای دار
ھه‌ڵه‌بجه! ھه‌رله‌به‌رچاومه وه‌کوو فیلمێ ھه‌تا ماوم
نموونه‌ی رۆڵه ھه‌ڵقرچاوه‌کانت... بۆیه ژاکاوم
له به‌رچاومه وه‌کوو لێژنه به‌سه‌ریه‌کدا ھه‌ڵاژاون
ھه‌موو له‌شیان ره‌ش و شین وه‌ک خوم و وه‌ک گۆشتی برژاون
له‌به‌رچاومه که دایک کۆرپه‌ساوای لێ به‌جێ ماوه
سه‌دان کۆرپه‌ش له ناو گۆم و شه‌پۆلی غازا خنکاون
له‌به‌رچاومه ده‌یان کۆرپه مه‌مۆڵه‌ی ھه‌رله‌ده‌مدایه
له باوه‌ش دایکی داکه‌وت و به ده‌م مه‌رگۆ ئه‌ڵێ دایه...
له‌به‌رچاومه ھه‌موو مزگه‌وته‌کانت بونه مشتێ خۆڵ
ھه‌موو حوجره و قوتابخانه‌ت کپ و بێده‌نگ و چۆڵ و ھۆڵ
له‌به‌رچاومه په‌ڕه‌ی قورئان له ناو گڵپه و گری سورا
ئه‌سوتا و چه‌تری دوکه‌ڵ ھه‌ڵدرا له‌و شاره‌زورا
له‌به‌رچاومه به پێخاوس به‌ره‌و ده‌شت و چیا و چۆڵ
به‌ره‌و سه‌خت و ھه‌ڵه‌ت، ھه‌ڵدێر و لادۆڵ
ئه‌ڕۆیشتن... ئه‌که‌وتن... ھه‌ڵئه‌سانۆ...
فڕۆکه‌ش ره‌میه کرد بێ به‌ین له بانۆ
له‌به‌رچاومه و له بیرمه تاکوو ماوم
به خوڕ ئه‌ڕژێته خوار فرمێسکی چاوم
به‌سه‌رھات ئه‌و مناڵه‌ی وا له ھه‌ڵدێر
له ده‌س باب به‌رده‌بێ و ده‌تلێ سه‌ره‌وژێر
ئه‌زیڕێنێ و ئه‌ڵێ ھۆ بابه دایه
مه‌ڕۆن توخوا... نه‌جاتم ده‌ن تکایه
به‌ڵام سه‌رما و کڕێوه و به‌فری کوێستان
به ھیچ جۆر نه‌یده‌دا ده‌رفه‌ت به وێستان
به‌ڵێ ئه‌و باب و دایکه جه‌رگ بڕاوه
له ماڵ و حاڵ و جێی خۆ رابڕاوه
به‌جێیان ھێشت جگه‌رگۆشه‌ی عه‌زیزیان
به ھاوار و فوغان و داد و گریان
ھه‌تا وون بون ھه‌ر ئه‌یوت بابه... دایه
مه‌ڕۆن توخوا... نه‌جاتم ده‌ن تکایه
ھه‌ڵه‌بجه! تۆ یه‌که‌م به‌رخی قه‌سابخانه‌ی وڵات نیت
گه‌ل و ھۆزت گه‌لێ قوربانی دیکه‌ی وه‌ک ئه‌تۆی دیت
ھه‌ڵه‌بجه! ھه‌موو شاخ و چیا و کێڵگه‌ی وڵاتمان
ھه‌موو مه‌زرا و زه‌وی و جێی ده‌سته‌ڵاتمان
چ شار و گوند چ کۆخ و ئاوه‌دانی
چ سه‌یرانگا و روانگه و سه‌وزه‌ڵانی
چ دارستان، له‌وه‌ڕگه و باخ و بێشه
ھه‌موو ئێستاکه یه‌ک مشت خۆڵه مێشه
به تێکرا گشت وڵاتی کورده‌واری
که ناز و نیعمه‌تی خوای لێ ده‌باری
به جارێ کاول و وێران و چۆڵه
له باتی رسق و رۆزی خاک و خۆڵه
له شاخ و داخ و باخ و ده‌شت و دۆڵی
ئه‌خوێنێ بایه‌قوش ئاھه‌نگی چوڵی
ھه‌موو دانیشتوانی ئه‌م وڵاته
ئه‌مێستا رۆژره‌شی و خه‌میان خه‌ڵاته
وه‌کوو تۆ و ھه‌رزنی جوتیاری زانا 
پژێنراون له سه‌رتاسه‌ر جیھانا
سوئد و نه‌روێژ و فه‌نلاند و ئاڵمان
فه‌رانسه، ئینگلیز و تورکیه ئێران
له ئه‌مریکا مه‌پرسه چۆن پژاون
غه‌ریب و لاره‌مل زه‌رد ھه‌ڵگه‌ڕاون
کز و داماو و خه‌مبار و په‌رێشان
وه‌کوو برسی و ھه‌تیو بۆ پارویه‌ک نان
خوته و بۆڵه و ته‌وانجی مه‌رد و نامه‌رد
ئه‌کێشن، ھه‌ڵئه‌کێشن ئاھی زۆر سه‌رد
له ئۆردوگا له ژێر چادر به زستان
به سه‌رما و زوقم و تۆف و به‌فر و باران
نه‌خۆش و پیره‌ژن، منداڵی ساوا
ئه‌له‌رزن نانوون تا رۆژ له تاوا
ئه‌وانه‌شیان به ناو ماون له عێراق
به‌شی ره‌شیانه به‌ند و شه‌ق و شه‌للاق
به‌شی زۆری له جێی خۆی ده‌رکراوه
به‌ره‌و گه‌رمای عه‌ره‌بسان راو نراوه.jpg)
له ناو خۆڵ و لم و تۆزی عه‌ره‌بسان
فڕێ دراون به بێ دوکتۆر و ده‌رمان
له ژێر ده‌س به‌عسی پیسی خوانه‌ناسا
که گوێ نادا به ھیچ قانون و یاسا
کز و کۆیله و زه‌لیل و به‌ندکراون
کپ و بێ ده‌نگ غه‌ریب و به‌ش خوراون
کزه و قرچه‌ی ده‌رون ناگاته لای که‌س
مه‌گه‌ر ده‌نگیان به‌ته‌نیا خوا بگا و به‌س
ئه‌وانه‌ی وا ووتم شاھید خودایه
تنۆکێکه له به‌حری ئه‌م به‌ڵایه
له خوام داوایه زوو ھه‌قمان بسێنێ
ئه‌وه‌ی دوژمن به کورده دایڕزێنێ
2-9-1367 – شوێشه
ئه‌م بابه‌ته به فۆنتی «ئاسۆ» نوسراوه که داھێنانی
به‌ڕێز«کاک ئاسۆی مه‌حموودی»ه دانیشتووی شاری مه‌ریوان. شایانی رێز و سوپاس و پێزانیه.
بابه‌ته‌ی په‌یوه‌نددار:
- پیره پیاوێک له شین گێڕی هه‌ڵه‌بجه‌دا
- ھه‌ڵه‌بجه(حلبچه)-اخبار-تصاویر
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئیبراھیم مه‌ردۆخی
دەور و مێژووی رەوته ئیسلامیه‌کانی کوردستان
ئه‌م دیمانه له گۆڤاری «زرێبار» ژماره‌ی62-61 پاییزی 1385دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
- پێشه‌کی ناساندنێکی خۆتان و باسکردنێکی کورت له مێژووی چالاکیه‌کانتان
و: بنه‌ماڵه‌ی ئێمه له بنه‌ڕه‌تدا، خه‌ڵکی گوندی «به‌رقه‌ڵا»ی مه‌ریوانن و باوکم له دورو به‌ری ساڵی 1285ی هه‌تاوی له به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک، که له‌م کورته راپورته‌دا ناگونجێ، که‌وتووه‌ته گوندی «زونج»ی سه‌ر به ناوچه‌ی «که‌ڵاته‌رزان». رچه‌ڵه‌کیشمان ده‌چێته‌وه سه‌ر «مه‌ردۆخی»یه‌کانی ده‌گاشێخان.
له ساڵی 1327 هه‌تاویدا له گوندی زونج چاوم به‌م دنیا پان و به‌رینه‌دا هه‌ڵهێناوه. هه‌ر له سه‌رده‌می منداڵی‌دا خراوه‌مه‌ته به‌ر خوێندن، له ساڵی 39دا له گه‌ڵ کاکه عوسمانمدا بۆ درێژه‌دان به خوێندن چومه‌ته گوندی کانی‌سانان.
-مێژووی چالاکیه‌کان:
و: سه‌ره‌تای مێژووی چالاکیه‌کانم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1339ی هه‌تاوی، که منداڵێکی کرچ و کاڵ و خاو و نه‌گرساو بوم، له‌وانه‌شه ئه‌م بابه‌ته هه‌ندێ جێگای سه‌رنج و تێ‌رامان و گومان بێت و به قسه‌یه‌کی زل و قه‌ڵه‌و له قه‌ڵه‌م بدرێ و له قه‌واره‌ی منداڵێکی ده دوازده ساڵانه‌دا نه‌گونجێ.
به‌ڵام له راستیدا هه‌وێنی مێشک و بیرم هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا گیرسا و به هۆی کاکه‌ی به‌ڕێز و خۆشه‌ویستمه‌وه خوالیخۆشبو (ماموستا شێخ عوسمانی مه‌ردۆخی) له گه‌ڵ شاعیر و که‌سایه‌تی هێژا و به ناوبانگ (مامۆستا شێخ ئه‌حمه‌دی مه‌ردۆخی کانی‌میران «شه‌پۆل») و مامۆستای تێکۆشه‌ر، مامۆستا مه‌لا عه‌لی لێوی (بیاره)دا، وه‌کوو سێ کوچکه‌یه‌کی بزوتنه‌وه‌ی بیر و هه‌رزی کوردایه‌تی و نیشتمان په‌روه‌ری له ساڵه‌کانی 39-1338دا، که چاکی چالاکیمان به لادا کرد و ماندوونه‌ناسانه شان به شانی دڵسۆزان و نیشتمان په‌روه‌ران، له چوارچێوه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران‌دا(که له‌و سه‌رده‌مه‌دا به رێبه‌رایه‌تی کاک ئه‌حمه‌د تۆفێق چالاکی ده‌نواند) خرامه گه‌ڕ و وه‌کوو منداڵێکی متمانه پێکراو نهێنی پارێز و ده‌م‌قورس، په‌یڕه‌و و پڕۆگرام و به‌ڵگه‌ی یارمه‌تی و بڵاوکراوه و چی وچی دیکه‌یان، له پێنجوێنه‌وه بۆ کانی‌میران و کانی‌سانان و ئه‌ملا و ئه‌ولا، پێده‌گوێزامه‌وه.
هه‌ر له‌و کاته‌وه خۆشه‌ویستی گه‌ل و نیشتمان و زمانه زکماکیه‌که‌م، نوسین و خوێندنه‌وه‌ی کوردی، ئاوێته‌ی خوێن و بیر و هۆشم بوو، رق و کینه و توڕه‌یی داگیرکه‌ر و چه‌وسێنه‌ر و خوینمژی گه‌ل و نیشتمان، له ناخ و ده‌رونمدا بنجێ داکوتا. هه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌ش بوو دوای چه‌ند ساڵ مانه‌وه له حوجره‌کانی مه‌ریواندا، به‌ره‌و سلێمانی هه‌ڵینام و له ساڵی 1968ی زاینییدا له «مه‌عهه‌دی ئیسلامی مزگه‌وتی گه‌وره» گیرسامه‌وه و درێژه‌م به خوێندن دا و هه‌ر له‌وێش دیپلۆمی عه‌ربیم وه‌رگرت.
له کوتایی ساڵی 1971ی زاینی‌دا به هۆی کتیب و نامیلکه و هه‌ندێ له هاوڕێ و دۆستانه‌وه له‌گه‌ڵ بیر و فیکری «ئیخوانولموسلیمین»دا ئاشنا بووم و به گریکی دڵ و هه‌وێنی مێشکم و له ساڵی 1972ز ـ دا چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی ئیخوانم ناسی و، په‌یمانی چالاکی و هاورێبازیم له گه‌ڵ گرێدان و تا له‌وآ بووم به پێی بارودۆخی گونجاو، چالاکیه پێویسته‌کانم ده‌نواند.
له ساڵی 1355ی هه‌تاویدا به هۆی بارودۆخی ئاڵۆزه‌وه، به نابه‌دڵی، به‌ره‌و ئێران گه‌ڕامه‌وه، له هاوینی 1355دا کاک «ئه‌حمه‌دی موفتی‌زاده»م ناسی و له پاییزه‌که‌یدا له گه‌ڵ هه‌ندێ له دۆستاندا خۆمان گه‌یانده لای کاک ئه‌حمه‌د و پاش پێناسه‌ی خۆمان بڕیارماندا شان به شانی ئه‌ویش چالاکی بنوێنین.
له ساڵی 1356دا یه‌کێ بووم له دامه‌زرێندران و به‌ڕێوه‌به‌رانی «مه‌دره‌سه‌ی قورئانی مه‌ریوان». له‌و کاته‌وه تا سه‌رکه‌وتنی شورَشی گه‌لانی ئێران، له چوارچێوه‌ی مه‌دره‌سه‌ی قورئان‌دا به سه‌رپه‌رشتی کاک ئه‌حمه‌د، شان به شانی تێکۆشه‌ران و دڵسۆزان و رۆشنبیران و چمک و لایه‌نه سیاسیه‌کانی مه‌ریوان، له هه‌موو بواره‌کاندا دژی ڕژیمی پاشایه‌تی چالاکیم ده‌نواند. بۆ نموونه به‌شداری چڕ‌وپڕ له کۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو توێژه‌کانی شاری مه‌ریوان له مزگه‌وته‌کاندا، به‌شداری له رێپێوان و خۆپیشاندان و مانگرتن و رێخستنی هه‌موو جم‌وجووڵ و بزوتنه‌وه‌کانی دژ به ڕژیمی پاشایه‌تی. به‌شدار‌بوون له ئه‌نجامدان و پێشکه‌ش کردنی خزمه‌ت‌گوزارییه گشتی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه.
هه‌ر له یه‌که‌م کاته‌کانی روخانی «رژێمی شا» و سه‌رکه‌وتنی شۆڕش‌دا، شۆرایه‌کی گشتی له هه‌موو چین و توێژه‌کانی خه‌ڵک و به‌ره و گرووپه سیاسیه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری شاری مه‌ریوان پێکهات. منیش به نوێنه‌رایه‌تی مه‌دره‌سه‌ی قورئان یه‌کێ بوم له ئه‌ندامانی ئه‌و شۆرایه. هه‌ر وه‌ها له ده‌رکردنی گۆڤای زرێباری مه‌دره‌سه‌ی قورئان‌دا رۆڵێکی سه‌ره‌کیم هه‌بوو و پێشه‌کیم بۆ یه‌که‌م ژماره‌ی نوسی.
پاش بیروڕا گۆڕانی هه‌ندێ له لێپرسراوانی شۆڕش له ساڵی 1358دا و ئاوه‌ژوو کردنی که‌ش و هه‌واکه و ئاراسته‌کردنی به‌ره‌و ئاقارێکی دژ به ویست و هیوا و وئاواته‌کانی زۆربه‌ی شۆڕشگیڕان و راپێچ کردنی چین و توێژ و به‌ره‌و گرووپه چالاک و ره‌سه‌ن و خه‌مخۆر و دڵسۆزه‌کانی شۆڕش بۆ په‌راوێز، به نه‌یار و دژ به شۆڕش له قه‌ڵه‌مدران. (وه‌کوو خواڵی خۆشبو «موهه‌ندیس بازرگان» ئه‌م دیارده‌یه له کتێبه‌که‌یدا «انقلاب ایران در دو حرکت» به کودتای خه‌زه‌نده ناوزه‌د ده‌کات)
منیش وه‌کوو هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه کۆست که‌وتووه، هه‌ناسه‌یه‌کی ساردم هه‌ڵکێشا و ده‌س به‌ئه‌ژنۆ دووره‌په‌رێز هه‌ڵترووشکام. که‌چی به مه‌ش ده‌ستیان له یه‌خه‌م نه‌کرده‌وه و له 9ی خه‌رمانانی 1361دا له شاری سنه گیرام و توندی به‌ندیخانه کرام.
پاش سێ چوار مانگ کوناوکون پێ‌کردن و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه لێکردن 4 ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پاندم و له گه‌ڵ هه‌ندێ له هاوبیرانمدا به‌ره‌وه به‌ندیخانه‌ی ته‌ورێز راپێچ کراین، پاش سێ ساڵ و سێ مانگ و چه‌ند رۆژ، له 27/8/1364 ی هه‌تاوی قاپیه گه‌وره‌کانی به‌ندیخانه کرایه‌وه و، جارێکی دی به زێدی خۆشه‌ویستی خۆمان شاد بووینه‌وه.
کورد وته‌نی: نه‌خۆشینه کۆنه‌که وه‌ک ره‌گی گولی، لێی هه‌ڵدامه‌وه و سه‌ر له نوێ لێره و له‌وێ... تا له «ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی مه‌ریوان» گیرسامه‌وه و وه‌کو ئه‌ندامێکی کارا، شان به شانی دامه‌زرێنه‌ران و ئه‌ندامانی چالاکی که‌وتمه گه‌ڕ و له هه‌موو کۆڕ و کۆمه‌ڵ و بۆنه و فیستیڤاڵ و کۆنگره و یادی شاعیران و که‌سایه‌تیه‌کاندا به‌شداریم کرد و، جاروباریش له‌و بۆنانه‌دا ووتار و بابه‌تم پێشکه‌ش کردوه. له‌م دوایه‌شدا خولێک به‌رپرسی «ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی» مه‌ریوان بووم.
له زۆر بواریشدا ووتار و بابه‌ت و ره‌خنه و، روون‌کردنه‌وه و، وه‌ڵام و هه‌ڵوێست نواندنم ئاراسته‌ی رۆژنامه و هه‌فته‌نامه و گۆڤاره‌کان کردوه. خوا هه‌ڵناگرێ زۆربه‌یان به گوێره‌ی بارودۆخ و وزه و توانای خۆیان، ئه‌رکی بڵاوکردنه‌وه‌یان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، که جێگای سوپاس و پێزانینه. هه‌رچه‌ند جاروباریش هه‌ندێکیان بابه‌ته‌که‌یان بڵاو نه‌کردوه‌ته‌وه، یا ده‌ستی قرپیان تێناوه و سه‌ر و پورتکیان ناوه‌ته یه‌ک.
وه‌ک پێشینیان ووتویانه، قه‌رز کۆن ده‌بێ و نافه‌وتێ، لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی سووکه گله‌ییه‌ک له‌م گۆڤاری زرێباری خۆمانه‌ش بکه‌م و، ئه‌و راستیه‌ش روون بکه‌مه‌وه که یه‌که‌مجار ژماره‌ی یه‌که‌می گۆڤاره‌که ده‌رچوو دڵ و ده‌رونم گه‌شایه‌وه پیرۆزبایم له به‌ڕێوه‌به‌رانی کرد و وتم: براینه له ساڵی 1358دا ئێمه وه‌ک ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌دره‌سه‌ی قورئانی مه‌ریوان، گوڤارێکی خنجیلانه‌مان ده‌رکرد و ناومان نا گوڤاری زرێبار، جا وه‌ک ئه‌مه‌گناسی جێگای خۆیه‌تی یادێکیش له‌و گۆڤاره بکرێت و جیگه‌ی هه‌ڵتروشکانێکی له بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا بدرێتێ.
خوام لێ‌هه‌ڵناگرێ پێشوازییه‌کی باشیان له پێشنیاره‌که‌م کرد و ووتیان کورته و روون کردنه‌وه‌یه‌ک له گه‌ڵ نمونه‌ی گوڤاره‌که‌دا بنێره به سه‌رچاو، منیش به دڵگه‌رمیه‌وه به گوێم کردن و له لاپه‌ڕه‌یه‌کدا به کورتی مێژووی له دایک بوون و ته‌مه‌نی ژین و هۆی جوانه‌مه‌رگ بونیم نوسی و پێشکه‌ش به‌و رێزدارانه‌م کرد (له‌وانه‌یه ئێسته‌ش ئه‌و شتانه له ئارشیوه‌که‌یاندا مابێت). به کوردی و کورتی له ئاکامدا که ژماره‌ی دووهه‌م ده‌رچوو له لاپه‌ڕه‌ی (پژواک مهر)دا نازانم سوچی چی بوو، به سه‌ر و پورتک شکاوی تر‌نجاندبویا‌نه سوچێَک؟!
له‌م ساڵانه‌ی دوایشدا به قه‌ڵه‌می کۆڵ و کاڵم، ده‌سمدایه وه‌رگێڕانی قورئانی پێرۆز بۆ سه‌ر زمانی کوردی. ئه‌م کاره‌م له 23/9/1377 ده‌ست پێ‌کرد و له 13/12/1381 دا ته‌واوم کرد.به‌ڵام به‌داخه‌وه به هۆی گیروگرفت و نه‌خۆشینه‌وه نه‌متوانیوه تا ئیستا بۆ دواجار پیاوچوونه‌وه و بژارکردنه‌که‌ی ته‌واو بکه‌م. شیاوی باسه «جزمی عه‌مه»که‌ی له ساڵی 1382چاپ کرا و خرایه به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.
دواچۆڕی چالاکیه‌کانم له نوسیندا تائێسته: له ساڵی 1383وه ده‌سم کردوه به سه‌رچاوه کۆکردنه‌وه و وتووێژ کردن له گه‌ڵ به‌ساڵاچوان و دانیشتوانی شار و دێکانی مه‌ریوان و به‌ته‌مام مێژوویه‌کی شار و ناوچه‌ی مه‌ریوان له دوو به‌رگدا بنووسم.
لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی داوا له هه‌موو دڵسۆزان و خه‌مخۆران بکه‌م به هه‌ر شێوه و شێوازێک بۆیان ده‌لوێ یارمه‌تیم بده‌ن.
-پ: مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی فیکری ئیسلامی سیاسی به شێوه‌یه‌کی رێکخراوه‌یی له کوردستانی هاوچه‌رخدا بۆ کوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
و: پێش ئه‌وه‌ی بڕۆمه سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ناوه‌ڕوکی پرسیاره‌که پاشگرێک له ده‌قی پرسیاره‌که‌دا هه‌یه ئه‌مه‌وێ به په‌له تیشکێک بخه‌مه سه‌ری و روون کردنه‌وه‌یه‌کم له‌م باره‌یه‌وه هه‌بێ. پاشگره‌که‌ش وشه‌ی «سیاسی»یه واته ئیسلامی سیاسی. به هێنانی ئه‌م وه‌شه‌یه له دوای ئێسلامه‌وه، پۆلبه‌ندی و دابه‌شکردنی ئیسلامی لێوه ده‌رده‌که‌وێ به ئیسلامی سیاسی و ئیسلامی ناسیاسی. ئه‌مه‌ش وه‌نه‌بێ بتوانرێ بخرێته ریزی رێکه‌وته‌وه. چونکه ده‌مێکه ئه‌م پۆلبه‌ندی کردن و ده‌سته‌واژه‌یه ده‌بیسم و له رۆژنامه و گۆڤار و نامیلکه و چاپه‌مه‌نیه‌کاندا ده‌یخوێنمه‌وه. وا‌دیاره ئه‌م مه‌به‌سته وه‌کوو پرۆژه و پرۆسه‌یه‌ک داڕێژراوه و کاری له سه‌رده‌کرێ (هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه له‌م پرسیاره‌دا ئاوا خۆی نه‌نوێنێ).
بۆ هه‌رکام له‌م پۆل و به‌شانه پێناسه‌ی تایبه‌ت به خۆی کراوه و سنووری دیاری‌کراوی بۆ دانراوه...
متن کامل

لینک ثابت