وانه‌زانین هه‌وڵدان بۆسڕینه‌وه وچه‌واشه کردنی
مێژوی دوێنێ ئه‌مڕۆمان گه‌شه‌دار ده‌کات
(ئه‌م بابه‌ته له ژماره‌کانی ۴۷،۴۶و ۴۸ ی ھه‌فته‌نامه‌ی په‌یامی کوردستان بڵاو کراوەته‌وه)
له ژماره 40/20 ئابانی 1385 ی په‌یامی کوردستاندا، ووتووێژ و دیمانه‌یه‌ک له ژێر سه‌ردێری «دوێنێ و ئه‌مڕۆی کورده‌کانی ئێران» له‌گه‌ڵ «کاک سه‌لاح موهته‌دی»دا ئه‌نجام درابوو. که خوێندمه‌وه، زۆربه‌ی روداوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌کوو فیلمێک به مێشکمدا تێپه‌ڕی و هه‌ڵوێسته‌یه‌که‌م له‌سه‌ر هه‌ندێکیان کرد.
وه‌کو یه‌کێ له ئه‌ندامانی شۆرای ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شاری مه‌ریوان، هاتمه سه‌ر ئه‌و بیر و رایه که سه‌باره‌ت به په‌یڤه‌کانی «کاک سه‌لاح» له باره‌ی «قه‌تعنامه‌ی هه‌شت ماده‌یی مه‌هاباد»ه‌وه، (به تایبه‌ت خاڵی هه‌شته‌می) هه‌ندێ روون کردنه‌وه‌م هه‌بێ و خۆم قه‌رزاری مێژو نه‌که‌م و به‌ڵکو که‌ڵکی لێ وه‌رگیرێ و ده‌رسێکیش بێت بۆ داهاتوو.
پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر روون کردنه‌وه‌که و بابه‌ته‌که به باشی ته‌ته‌ڵه بکه‌م، پێم خۆشه وه‌ک پێشه‌کی و ناوبڕێک ئاماژه‌یه‌ک به دروسبون و کار‌و بار و ئه‌ندامانی شۆرای شاری مه‌ریوان بکه‌م. چونکه په‌یوه‌ندیه‌کی توندوتۆڵی به ناوه‌رۆکی باسه‌که‌مانه‌وه هه‌یه...
متن کامل

لینک ثابت