مـن رۆلـَه‌ی موسولـَمانم
تاکو له سه‌ر جیهانم دوژمن به هیچ نازانم هاوار ئه‌که‌م به‌زبانم
مـن رۆلـَه‌ی موسـوڵمانم خـاوه‌ن دیـن و ئـیـمـانـم
لا ناده‌م له ئه‌م دینه بیشه‌م ده‌ن له مه‌کینه لام هیچ نیه ئه‌م ژینه
بـاوه‌ڕم زۆر بــه‌تــیـنـه به‌م خوای سه‌ما و زه‌مینه
رێگه‌یه راست له‌به‌رمه گه‌ر لێی لاده‌م زه‌ره‌رمه ئه‌ڵێم تا خوینم گه‌رمه
»موحه‌ممه‌د«پێغه‌مبه‌رمه فـه‌رمـوده‌ی تاجی سه‌رمه
له په‌ڕه‌ی دڵ به‌خامه نوسیومه وه‌کو نامه یاسای ئیسلام یاسامه
مـوسوڵمان گـشت برامـه نــویـَـژ و رۆژو چــرامـــه
چونکه خوا ئه‌گرێ باڵم به سه‌ر دوژمنا زاڵم به‌پاڵ رایان ئه‌ماڵم
هه‌ر چه‌ند ئه‌مڕۆ مناڵم کـه‌مـه تـه‌مـه‌ن و سـالـَم
تآ ئه‌کۆشم تا ماوم هه‌ر خه‌ریک دوژمن راوم نه‌مامێکی نێژراوم
بــه ئـیـَمـان ئـاو دراوم ئـیـسـلامـه نـوری چــاوم
هه‌ر چی یاسا و نیزامه کـه دوژمـنی ئیسـلامه هه‌موی له من حه‌رامه
تـا دونـیـا بـه‌رده‌وامــه هــه‌ر قـورئان پێشه‌وامه
هیچ‌خه‌م‌مه‌خۆن‌ئه‌ی‌خه‌ڵکی ئیسلام‌ناکه‌وآپه‌کی به وریایی و زیره‌کی
مـنـم یــار و کـۆمــه‌کـی هــه‌لــَگـری ئاڵا و چه‌کی
تآ‌ئه‌کۆشم به‌تینم بۆ ئیسلامی شیرینم تا به‌رزیه‌تی ببینم
سـه‌ربـازی رێگـه‌ی دینم تـاکـو دواکــاتــی ژیـنـم
پێنج‌خشته‌کی ئیبراهیم مه‌ردۆخی (1972) له سه‌ر شێعری مامۆستا شێخ ئیبراهیمی شانه‌ده‌ری
شینێک بۆ ھه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌ھید
ھه‌ڵه‌بجه! ئه‌ی گوڵی ده‌شتی به‌ھه‌شتی شاره‌زورم
ته‌لی بزوێنه‌ری ھه‌ست و شعورم
له‌به‌رچاومه گه‌شی ئه‌و به‌ژن و باڵا
که خمڵی بوو له داوێنی شنروێی ئاڵ و واڵا
ھه‌ڵه‌بجه! ئه‌ی ته‌نووری سووری گڵپه‌ی بیر و بڕوا
گه‌لێ تاوانه روداوه‌ت له‌بیرچێ و ھه‌روه‌ھا بڕوا
ھه‌ڵه‌بجه! ئه‌ی نمونه‌ی گۆمی خوێنی کوردی خنکاو
قه‌سابخانه‌ی گه‌لی سه‌دجاره کوژراو
له‌به‌رچاومه فڕۆکه‌ی به‌عسی پیس وه‌ک بایه‌قوش ھات
به جارێ خستیه خوارێ غازی کیمیاوی... ک‌ش و مات
وه‌کوو رۆژی حه‌شر ئه‌و شاره شێوا
بڕێ رای‌کرد به شاخ و ده‌شت و کێوا
ئه‌وه‌ی فریا نه‌که‌وت ده‌رچێ له ناوشار
له کۆڵان و شه‌قام که‌وت وه‌ک گه‌ڵای دار
ھه‌ڵه‌بجه! ھه‌رله‌به‌رچاومه وه‌کوو فیلمێ ھه‌تا ماوم
نموونه‌ی رۆڵه ھه‌ڵقرچاوه‌کانت... بۆیه ژاکاوم
له به‌رچاومه وه‌کوو لێژنه به‌سه‌ریه‌کدا ھه‌ڵاژاون
ھه‌موو له‌شیان ره‌ش و شین وه‌ک خوم و وه‌ک گۆشتی برژاون
له‌به‌رچاومه که دایک کۆرپه‌ساوای لێ به‌جێ ماوه
سه‌دان کۆرپه‌ش له ناو گۆم و شه‌پۆلی غازا خنکاون
له‌به‌رچاومه ده‌یان کۆرپه مه‌مۆڵه‌ی ھه‌رله‌ده‌مدایه
له باوه‌ش دایکی داکه‌وت و به ده‌م مه‌رگۆ ئه‌ڵێ دایه...
له‌به‌رچاومه ھه‌موو مزگه‌وته‌کانت بونه مشتێ خۆڵ
ھه‌موو حوجره و قوتابخانه‌ت کپ و بێده‌نگ و چۆڵ و ھۆڵ
له‌به‌رچاومه په‌ڕه‌ی قورئان له ناو گڵپه و گری سورا
ئه‌سوتا و چه‌تری دوکه‌ڵ ھه‌ڵدرا له‌و شاره‌زورا
له‌به‌رچاومه به پێخاوس به‌ره‌و ده‌شت و چیا و چۆڵ
به‌ره‌و سه‌خت و ھه‌ڵه‌ت، ھه‌ڵدێر و لادۆڵ
ئه‌ڕۆیشتن... ئه‌که‌وتن... ھه‌ڵئه‌سانۆ...
فڕۆکه‌ش ره‌میه کرد بێ به‌ین له بانۆ
له‌به‌رچاومه و له بیرمه تاکوو ماوم
به خوڕ ئه‌ڕژێته خوار فرمێسکی چاوم
به‌سه‌رھات ئه‌و مناڵه‌ی وا له ھه‌ڵدێر
له ده‌س باب به‌رده‌بێ و ده‌تلێ سه‌ره‌وژێر
ئه‌زیڕێنێ و ئه‌ڵێ ھۆ بابه دایه
مه‌ڕۆن توخوا... نه‌جاتم ده‌ن تکایه
به‌ڵام سه‌رما و کڕێوه و به‌فری کوێستان
به ھیچ جۆر نه‌یده‌دا ده‌رفه‌ت به وێستان
به‌ڵێ ئه‌و باب و دایکه جه‌رگ بڕاوه
له ماڵ و حاڵ و جێی خۆ رابڕاوه
به‌جێیان ھێشت جگه‌رگۆشه‌ی عه‌زیزیان
به ھاوار و فوغان و داد و گریان
ھه‌تا وون بون ھه‌ر ئه‌یوت بابه... دایه
مه‌ڕۆن توخوا... نه‌جاتم ده‌ن تکایه
ھه‌ڵه‌بجه! تۆ یه‌که‌م به‌رخی قه‌سابخانه‌ی وڵات نیت
گه‌ل و ھۆزت گه‌لێ قوربانی دیکه‌ی وه‌ک ئه‌تۆی دیت
ھه‌ڵه‌بجه! ھه‌موو شاخ و چیا و کێڵگه‌ی وڵاتمان
ھه‌موو مه‌زرا و زه‌وی و جێی ده‌سته‌ڵاتمان
چ شار و گوند چ کۆخ و ئاوه‌دانی
چ سه‌یرانگا و روانگه و سه‌وزه‌ڵانی
چ دارستان، له‌وه‌ڕگه و باخ و بێشه
ھه‌موو ئێستاکه یه‌ک مشت خۆڵه مێشه
به تێکرا گشت وڵاتی کورده‌واری
که ناز و نیعمه‌تی خوای لێ ده‌باری
به جارێ کاول و وێران و چۆڵه
له باتی رسق و رۆزی خاک و خۆڵه
له شاخ و داخ و باخ و ده‌شت و دۆڵی
ئه‌خوێنێ بایه‌قوش ئاھه‌نگی چوڵی
ھه‌موو دانیشتوانی ئه‌م وڵاته
ئه‌مێستا رۆژره‌شی و خه‌میان خه‌ڵاته
وه‌کوو تۆ و ھه‌رزنی جوتیاری زانا 
پژێنراون له سه‌رتاسه‌ر جیھانا
سوئد و نه‌روێژ و فه‌نلاند و ئاڵمان
فه‌رانسه، ئینگلیز و تورکیه ئێران
له ئه‌مریکا مه‌پرسه چۆن پژاون
غه‌ریب و لاره‌مل زه‌رد ھه‌ڵگه‌ڕاون
کز و داماو و خه‌مبار و په‌رێشان
وه‌کوو برسی و ھه‌تیو بۆ پارویه‌ک نان
خوته و بۆڵه و ته‌وانجی مه‌رد و نامه‌رد
ئه‌کێشن، ھه‌ڵئه‌کێشن ئاھی زۆر سه‌رد
له ئۆردوگا له ژێر چادر به زستان
به سه‌رما و زوقم و تۆف و به‌فر و باران
نه‌خۆش و پیره‌ژن، منداڵی ساوا
ئه‌له‌رزن نانوون تا رۆژ له تاوا
ئه‌وانه‌شیان به ناو ماون له عێراق
به‌شی ره‌شیانه به‌ند و شه‌ق و شه‌للاق
به‌شی زۆری له جێی خۆی ده‌رکراوه
به‌ره‌و گه‌رمای عه‌ره‌بسان راو نراوه.jpg)
له ناو خۆڵ و لم و تۆزی عه‌ره‌بسان
فڕێ دراون به بێ دوکتۆر و ده‌رمان
له ژێر ده‌س به‌عسی پیسی خوانه‌ناسا
که گوێ نادا به ھیچ قانون و یاسا
کز و کۆیله و زه‌لیل و به‌ندکراون
کپ و بێ ده‌نگ غه‌ریب و به‌ش خوراون
کزه و قرچه‌ی ده‌رون ناگاته لای که‌س
مه‌گه‌ر ده‌نگیان به‌ته‌نیا خوا بگا و به‌س
ئه‌وانه‌ی وا ووتم شاھید خودایه
تنۆکێکه له به‌حری ئه‌م به‌ڵایه
له خوام داوایه زوو ھه‌قمان بسێنێ
ئه‌وه‌ی دوژمن به کورده دایڕزێنێ
2-9-1367 – شوێشه
ئه‌م بابه‌ته به فۆنتی «ئاسۆ» نوسراوه که داھێنانی
به‌ڕێز«کاک ئاسۆی مه‌حموودی»ه دانیشتووی شاری مه‌ریوان. شایانی رێز و سوپاس و پێزانیه.
بابه‌ته‌ی په‌یوه‌نددار:
- پیره پیاوێک له شین گێڕی هه‌ڵه‌بجه‌دا
- ھه‌ڵه‌بجه(حلبچه)-اخبار-تصاویر
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له یادی مامۆستا شه‌پۆل‌دا
من لام وایه، له هه‌ر لایه.. له هه‌ر مه‌ڵبه‌ند و ماوایه.. له هه‌ر چه‌رخ و خول و ده‌ورانێکا..
له هه‌ر کات و زه‌مانێکا.. هه‌رکه‌س نه‌وی له پێنووسیً، ویستی ژیانی، بلیمه‌ت و زانا و شاعیریً بنووسیً،
ئه‌بیً گاڵۆکی گه‌ڕۆکی بگریً له مشت.. تۆشه‌به‌ره‌ی رێبواری به‌ستێته پشت.. کاڵه‌ی ئاسن له پآ به‌ستیً..
بیً ووچان بڕوا و نه‌وه‌ستیً.. بگه‌ڕێته‌وه به‌ره‌و دوا.. تائه‌گاته ئه‌و کاته‌ی وا.. ئه‌و که‌سه‌ی تێدا ژیاوه..
گوڵی ژینی تیا رواوه. زه‌ره‌بینی به‌هێز و دوربین له چاو کا..
تا بار و دۆخ و باو‌و و یاسا و نه‌ریتی ئه‌وکاته‌ی پیً چاو کا.
شه‌ن و که‌و و ته‌ته‌ڵه‌ی کا.. پوختی کا و جوان بیدا به با.. به قه‌لبیر و بێژنگی بیر چاک بیبێژیً..
به قاڵبێکی رێک دایرێژیً.. بزانیً ئاو و هه‌وای ئه‌ووڵاته.. بار و دۆخ و داب و نه‌ریتی ئه‌و کاته..
چۆن و چلۆن بۆی ره‌خساوه..؟ له هه‌موولاوه بۆی لواوه..؟ یا ئه‌و که‌سه‌ته‌نیا هه‌ر به ناو ژیاوه..؟!
جا له پاش ئه‌م توێژینه‌وه و وور بوونه‌وه و روون کردنه‌وه و .. چاوه چاوه.. پێنووسه‌که‌ی بخاته کار..
ده‌س کا به‌ده‌رکردنی بڕیار. بی پێویً به‌و ڕبه سه‌دجار.. نه‌ک خه‌رواریً هه‌زار خه‌روار. …
جا که‌واته، با مه‌ش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وکاته.. بۆ ئه‌و دۆخ و خول و ساته.. که مامۆستا شه‌پۆلمانی تیا ژیاوه..
گوڵی ژینی تیا رواوه.. ئه‌ی بولبولی نه‌غمه‌خوێنی باغی پڕگوڵی کوردستان ئه‌ی شه‌پۆلی گۆلی زرێباری مه‌ریوان!
ئه‌ی خه‌مخۆر و دڵسوزی گه‌ل و نیشتمان! به‌چاویلکه‌ی ساویلکه‌یی نانواڕمه بیر و بۆچونت
لێڵی ناکه‌م شه‌پۆلی پڕ هه‌ستی رونت. هه‌رچه‌ند ئه‌وکاته منداڵ بووم..
تازه‌لاو و کرچ و کاڵ بووم.. به‌ڵام! بار‌و و دۆخ و ئاو هه‌وای، ئه‌وکات و ساته‌م له‌بیره
ده‌م زانی ئه‌وکه‌سه‌ی ژیره.. خاوه‌ن هۆش و هه‌ست و بیره.. شه‌پۆلی ده‌ریای ده‌روونی.. له سینه و گه‌رویا گیره.
چاک ده‌مزانی شیعره‌کانت له شعورتا.. وه‌ک گۆم په‌نگی خواردبوه‌وه. ووشه و ووته و، رسته‌کانت
له ناو مێشکتا شاردبوه‌وه. چاوم لێت بوو له حوجره بچوکه خنجیلانه‌که‌ی.. ساوادا، راکشابووی.
بیری قووڵت وه‌کو زرێبار که‌وته شه‌پۆل. مه‌لی هیوات ده‌فڕی پۆل پۆل.. ته‌نگیان به بن‌میچ هه‌ڵچنی..
خه‌وت زڕا.. له‌ش راچه‌نی.. له جآ بزووتی.. نه‌سره‌وتی.. به‌ره‌و مله‌ی قه‌ڵاکه رێ که‌وتی ..
منیش هه‌روا له دووت هاتم سه‌رنجمدای.. له سێبه‌ری ده‌وه‌نێکدا هه‌ڵتروشکای. ده‌ستت له ژێر چه‌نه‌ت دانا..
وه‌ک خاوه‌ن بیرێکی زانا.. چاوه دوربین و وورد بینه‌کانت.. بڕیه ئه‌و ده‌شته‌ی به‌رده‌مت..
ده‌ستت کرده شه‌ن کردنی خه‌رمانی چه‌ن ساڵی خه‌مت.. ده‌خولایته‌وه، له ده‌ریای بآ بنی خه‌یاڵدا..
به ئه‌سایی، ده‌ت چرپاند به گوێچکه‌ی شه‌ماڵ‌دا.. ده‌ت گوت: ئه‌ی ده‌شتی خاو و میراوا! خانمه‌کۆن و جه‌ژنیاوا.
ساوجی.. میراز میراشه و خاو.. چاوگه‌و چه‌م و جۆگه و شه‌تاو.. چه‌می گه‌وره.. سێفڵآ.. گوڵ‌جاڕ..
ئه‌ی ته‌پی تۆراخ‌ته‌په‌ی نازدار.. گوێم لێ بگرن تۆ بن و خوا.. وا هه‌ناسه‌م تاسا.. خنکا.. ته‌واو ئۆقره‌م لێ‌بڕاوه..
که‌ف و کوڵی دیزه‌ی دڵم.. له هه‌رچوار ده‌ورۆ رژاوه. خوا فه‌رموویه ئه‌م زه‌مینه.. ئه‌م دنیا پان و به‌رینه..
هی هه‌موو ئاده‌میزاده.. گشت به‌شدارن به یه‌ک ڕاده.. ئه‌م نیشتمان و ووڵاته.. که له لای خوواوه خه‌ڵاته..
به‌م گه‌لی کورده به‌خشراوه.. وه‌کوو گیا تیایا روواوه. باو باپیری تیا ژیاوه.. پشتاو پشتی تیا نێژراوه..
که‌چی ئیستا زه‌وت کراوه.. وه‌ک پارووی نه‌رم قووت دراوه.. نه‌خشی نالێی ئه‌سپی زاڵم..
له سه‌ر سینگی ئه‌م گه‌له‌دا نه‌خشێنراوه.. جێگه‌قه‌مچی و شوڵ‌و توڵی داگیرکه‌ران.. له پشتیا شوشی هه‌ڵساوه..
ئه‌وه‌ی داوای مافی ره‌وا بکا.. به بآ وه‌ستان تاسێنراوه.. خوا فه‌رموویه: زمان، هه‌موو شێوه و جۆراوجۆریان..
واته پیت و ووشه و گوتن.. رسته و ووتار و ئاخافتن.. نیشانه‌ی خوایه‌تی منه.. ئه‌وه‌ی دژی ئه‌مانه بیً..
راسته‌وخۆ له گه‌ڵ من دوژمنه.. به‌ڵام ئه‌م چاوچنۆکانه.. ئه‌م دێوه‌زمه و جنۆکانه.. ئه‌وه‌ی زاراوه و زمانه..
جگه له‌وه‌ی هی خۆیانه.. لایان قه‌ده‌غه و یاساغه.. خاوه‌نه‌که‌شی قاچاخه. ئه‌وه‌ی داوای ئه‌م مافه خواداوانه‌بکا..
سزای په‌ت و زه‌جر و داخه. ئه‌ی ده‌شت و ده‌ر. کێو و چیا! دار و ده‌وه‌ن، گژ و گیا! گوێم لێ بگرن تۆن‌و خوا..
با هه‌ماری دڵی زامارم هه‌ڵرێژم.. هه‌ر هیچ نه‌بیً بۆ ئێوه‌ی هاوده‌ردی بێژم.
ئاخۆ ئه‌م بارودۆخه ناڕه‌وایه، تا که‌ی وایه؟! که‌ی ئه‌م گه‌له رزگار ئه‌بآ؟ ئه‌م ووڵاته‌مان سازگار ئه‌بیً؟
که‌ی ده‌س له ئه‌ژنۆی کۆیله‌یی‌مان به‌ر ده‌ده‌ین؟ ئاخۆ که‌ی له گویً کوانووی سه‌ربه‌خۆیی خۆماندا..
ئۆخه‌ی ئه‌که‌ین.. . ئه‌ی له‌قله‌قه لاق‌درێژه‌کانی له‌قله‌قان! ئه‌ی میوانه به‌ڕێزه‌کانی مه‌ریوان!
رێبوارانی رێگه‌ی کوێستان.. تکام وایه، کاتێ گه‌ڕانه‌وه بۆ گه‌رمیان.. ئه‌م په‌یامه گه‌رمه‌م به‌رن له گه‌ڵ خۆتان..
بڵێن: شه‌پۆلی ده‌ریای دڵ.. به‌ربه‌س کراوه، به‌قوڕ، به گڵ.. وه‌کوو مه‌نجه‌ڵ هاتۆته کوڵ..
نایه‌ڵن ده‌دری گه‌لی بڵیً.. بگری وه‌ک بولبول بۆ گوڵیً. قوڕ و قه‌پیان پیً کردوه..
هه‌رچوارده‌وریان لێ ته‌ندووه. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی گوێی سووکی دڵتان له ده‌نگمه! چاوی تیژبینی بینایی‌تان..
له شێوه و رواڵه‌ت و ره‌نگمه..! دڵم بۆ ئه‌م گه‌له که‌یله.. ئه‌م ووڵاته بآنازه‌م له‌یله.. به‌سته و مه‌قام و گۆرانیم..
هۆره‌ی سه‌ر ڕووبار و کانیم.. لاووک و به‌یتی جوانیم.. کوڵم و زوڵف و به‌ژن و باڵا..
هه‌ڵگوتنم به چاوی کاڵا.. شیعرم به بزه و لێوی ئاڵا..
هه‌موو ده‌ردی ئه‌م گه‌له‌یه، وا شه‌پۆلی ده‌ریای دڵم له مه‌له‌یه. ئه‌گینا من و دڵداری؟! من و شایی و زه‌وق و یاری؟!
من و پێکه‌نین و خۆشی؟! من و سه‌رمه‌ستی و بیً هۆشی؟! نا هه‌رگیز وا لێم تیًمه‌گه‌ن..
ده‌رباره‌م وا بڕیار مه‌ده‌ن.. به‌ژن و باڵای کۆم و چه‌ماوه‌ی جووتیاره.. ده‌ست و پێی قڵشاوی کڕێکاره..
لێوی هه‌ڵقرچاوی هه‌ژاره.. ره‌نگی هه‌ڵبرسکاوی نه‌داره.. سکی برسی منداڵی ساوای بآشیره..
ئاه و نزووله‌ی نه‌خۆش و لێ‌قه‌وماو و پیره.. منی هێناوه‌ته سه‌ما.. به‌م شێوه هاتووم به‌ده‌ما.
که‌واته لێم‌گه‌ڕێن توخوا.. با هیچ نه‌بیً.. به شه‌پۆلی ئاوی به‌ربه‌س‌کراوی ئه‌ستێرم..
دێراوی دڵم بدێرم.. به‌ڵکوو له پڕ.. ئه‌م ئه‌ستێره که‌له‌به‌رێکی تآکه‌ویً.. ببیض به لافاوی به‌تین و تاوی نیوه‌شه‌ویً..
داگیرکه‌ران و مل‌هوڕانی تیًکه‌ویً.. تێکڕا هه‌موویان راماڵیً.. پووش و په‌ڵاش و دڕک و داڵی ئه‌م دێوه‌زمانه داماڵێ.
ئه‌م وتاره له 3/8/1371 له کۆڕیکدا که له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی مه‌ریوانه‌وه بۆ مامۆستا شه‌پۆل گیرا، خوێنرایه‌وه.
ووشه‌ی کورد
هه‌ر ووشه‌یه‌کم به‌رچاو ده‌که‌وت... مێشک و بیرم نه‌ده‌سره‌وت... وای پێ خۆش بوو له‌فه‌رهه‌نگا... ئه‌م ووشه‌یه شه‌ن و که‌و کا... ریچه‌ڵۆکی شیکاته‌وه... واتاکه‌ی لێک بداته‌وه... لای ماموستایانی زمانه‌وان... بیباته بنج و بنا‌وان... .
له پڕ روژیً ووشه‌ی کوردم وه‌به‌رده‌س که‌وت... دیسان مێشک و بیرم نه‌سره‌وت... فه‌رهه‌نگۆکێ گچکه‌ی خڕم هه‌بوو، پڕم دایه... وام زانی مه‌ش وه‌کوو وانی دیکه وایه... واتاکه‌ی له‌م خڕه دایه... که‌چی له‌م په‌ڕ هه‌تا ئه‌و په‌ڕ، ته‌قه‌ڕاو و کێوماڵم کرد... نه‌م دیته‌وه، تێیدا نه‌بوو، په‌یم به‌ماناکه‌ی نه‌برد... .
په‌ڕاوخانه‌ی هه‌موو دۆستێکم پشکنی... باڵا پیاوێ فه‌رهه‌نگم لای خۆ هه‌ڵچنی... یه‌ک له دوای یه‌ک، ته‌قه‌م هه‌ڵده‌ساند له بنی... تێیدا نه‌بوو، نه‌م دیته‌وه... گرفتار بووم به‌ده‌س ئه‌م ووشه و پیته‌وه... .
چاره‌م نه‌ما په‌نام برده به‌ر په‌راوخانه گشتیه مێرینه‌که‌ی مێژوو، هه‌رچیت ده‌وآ هه‌یه له‌وآ... بۆ هیچ شتآ په‌ک ناکه‌وآ... ده‌ستم دایه فه‌رهه‌نگی » کورد «... سه‌یری ئه‌و وشه‌یه‌م تیا کرد... دیم چه‌ندها دێڕ و لاپه‌ڕه... لێکدانه‌وه و، تویژینه‌وه‌ی ئه‌م ووشه‌یه، به‌زمه شه‌ڕه...
ئه‌م چه‌ند واتا ، سه‌رنجی بیری راکێشام... هه‌ڵم سه‌نگاند، پێوام کێشام... چاره‌م نه‌ما، ووتم چاک وایه تۆماری که‌م... به‌ڵکوو هه‌رچۆن بآ چاری که‌م… یا هیچ نه‌بیً تیماری که‌م... به‌ڵیً ده‌ق به ده‌قی تۆمارم کرد... وانوسرابوو:
کورد، واته به درێژایی ره‌وتی مێژوو...کۆیله و هه‌ژار و نوقم بوه... مات و زویر و به‌ش خوار و ... سه‌رلێ‌شێواو و ده‌رکراو... وه‌ک که‌و، بۆ هۆزی له راوه... هه‌رچوارده‌وری لێ‌تنراوه... گیرۆده‌ی نێوته‌پکه و داوه...
کورد، واته: تیً نه‌گه‌یشتوو... بیرکورت و ساده و دواکه‌وتوو... بیًخه‌م له گوێی گادا خه‌وتوو...
کورد واته: دیل و به‌ندی قه‌فه‌س... بآکه‌س و ده‌س... بێ فریادڕه‌س... ژێرده‌سی ناکه‌س و ته‌ره‌س... گه‌لێکی ساف و ساویلکه... بیً وه‌زه و ووزه وه‌ک مارمیلکه... دارده‌ستی ده‌ستی بیگانه... پوازی له خۆ بۆ قڵشانه...
کورد واته: پرژ و بڵاوی... دوو به‌ره‌کی... هه‌رکه‌س بۆخۆی، هه‌رکی هه‌رکی... که‌س به گوێی که‌سی دی نه‌کا... گویً به ته‌گبیر و راوێژ نه‌دا...
کورد واته: بیً پسپۆڕ و پیشه‌سازی... هه‌موو له‌یه‌کدی ناڕازی ماڵ‌وێران و بیً نیشتمان... بڕبوو و پاترا و به‌بیً شوان... زمان به‌سراوو، به‌ش خوار و... به هه‌زار به‌رد و دارا دراو...
به کوردی و کورتی، کورد یانێ: نه‌ماو و فه‌وتاو و تیاچو... له هیچ لایه دیار نه‌بوو...
ئه‌مانه و چه‌ندها واته‌ی دیکه‌ی‌تر، دوژمن له ماڵت ناهومێد، چیت بۆ باسکه‌م... به‌سیه با به‌س گوێچکه‌ت کاس که‌م... کورد ووته‌نی: » مشت نمونه‌ی خه‌روارێکه «. مشتی چی خو هه‌مارێکه...
که ئه‌م واتانه‌م به‌رچاو که‌وت... فه‌رهه‌نگه‌که‌م له‌ده‌س داکه‌وت... ته‌زویه هات به ته‌وق سه‌رما... ده‌تگوت گیان نیه له به‌رما...
پڕم دایه ووتم شڕ و شیتاڵی که‌م... بیسوتێنم بیکه‌مه خۆڵ له چاڵی که‌م...به‌ڵکو به‌م سووتان و له چاڵ‌نانه... دێوه‌زمه‌ی چاره‌ڕه‌شیی، له کۆڵ ئه‌م گه‌له دابه‌زیً، بشکیً و په‌نجه و گۆج‌بێ ده‌سی، هه‌موو نه‌یار و ناحه‌زیً... که ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ی نوسیوه... که ئه‌م کاڵای وا به باڵای ئه‌م گه‌لی کورده دووریوه...
به‌ڵام ده‌نگێ له له ئه‌شکه‌وتی مێشکم‌دا ده‌نگی دایه‌وه... گوێم له ئاستی ئه‌م مه‌به‌سته زرنگایه‌وه... ووتی نه‌که‌ی ده‌س راگره... به ئاوی وا ناکوژێته‌وه ئه‌م ئاگره... هه‌زارجاریش بیسوتێنی، ئه‌ینوسنه‌وه... راوێژ و ته‌گبیری ئه‌ویً... ئه‌بآ نه‌نوی رۆژ و شه‌ویً... ئه‌بیً ئه‌م گه‌له رابێنی له‌پیلانی دوژمنانی، تێی گه‌یه‌نی... به‌هه‌وێنی یه‌کتاپه‌ره‌ستی بی‌مه‌یه‌نی... خاو و خلیچکی و نه‌گۆمه‌یی لێ راماڵی... راپه‌ڕیً زرت و زینوو بیً...
به خوێنی دوژمن تین‌و بیً... له ده‌رونیا تۆی یه‌کیه‌تی بچێنێ... ریچه‌ڵۆکی دووبه‌ره‌کی له بنج و بێخا ده‌ربێنێ... نۆکه‌ری و جاشیه‌تی نه‌کا... برای به گورگان‌خوارد نه‌دا... وه‌ک که‌و بۆ دوژمن نه‌خوێنآ... گه‌لی بۆ پارێز نه‌هێنیً... بۆ سه‌ربه‌ستی خوی فیدا کا... له پاره‌په‌ره‌ستی راکا... بخوێنآ زانیاری فێر بیً... با چاوی دوژمنی کوێر بیً... بیر و برَوای خوانه‌ناسان له ژێر پیً نیً... ئه‌وه‌ی راسته له گوێی بگرێت و پێی لێ نیً... ته‌نیا سه‌ر بۆ خوا نه‌وی کا... بو که‌سی دی کڕنوش نه‌با...
ئه‌م خاڵانه و چه‌ندها خاڵی په‌سه‌ندی‌تر... له خۆ‌یا بێنێته دی پتر... جا، ئه‌توانیً ئه‌م فه‌رهه‌نگه بسرَێته‌وه... ئه‌م دێوه‌زمه دابه‌زیً و ئه‌م نه‌گبه‌ته ببڕێته‌وه... واتای چاک بۆ خۆی تۆمار کا... شان به شانی به‌خته‌وه‌ری و خۆشبه‌ختی و سه‌ربه‌ستی راکا... ئیدی له روپه‌ڕه‌ی فه‌رهه‌نگی مێژوودا بواری باش، دۆخ و باری له‌باری بۆ ئه‌ره‌خسیً... که‌س ناتوانیً به هیچ قه‌ڵه‌م و پێنووسیً... واتای خراپ و ناحه‌زی بۆ بنووسیً.
به‌ڵیً به‌م باسه خۆش و راسه... دڵ‌و ده‌روونم حه‌سایه‌وه... ده‌ستم سره‌وت فه‌رهه‌نگه‌که‌م دانایه‌وه... بڕیارم دا بۆ هاتنه‌دی ئه‌م مه‌به‌سته، تیً بکۆشم... به ووزه و تین و بیر و هۆشم... ئۆقره نه‌گرم، بخرۆشێنم و بخرۆشم... خوا یار بیً به‌ڵکوو بێته دی.
ئه‌م وتاره له 20/1/71 له کۆڕێکی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی مه‌ریوان خوێنرایه‌وه.
له دایک بوون
هاشاوڵ بۆ مردن بردنه ، ژیانه‌وه‌ی پاش مردنه ، قه‌ڵخانه شیره تیره خه‌نجه‌ره، ئه‌ڵماسه تیغه نه‌شته‌ره، قشونه سوپایه له‌شکه‌ره، پشتیوانی هه‌ژارانه، پشت شکێنی داگیرکه‌ره، رزگارکه‌ری کۆیله و هه‌ژار و فه‌قیره، شکێنه‌ری پێوه‌ن و کۆت وزنجیره، روخێنه‌ر و تێکده‌ری قه‌ڵای پڕ له به‌ڵای سته‌م‌کارانی مل‌هوڕه، له‌غاوکه‌ری هه‌ڵه‌وه‌ڕ و ده‌م‌شڕ و لانگر و دڕه، زه‌رده‌خه‌نه وبزه و قاقای پێکه‌نینه، خۆشی و شادی و هه‌ڵ‌په‌ڕینه، خه‌باته هه‌وڵه شۆڕشه، پڕ به پڕ خۆی له دایک بوونه ئه‌م وشه.
به‌ڵام جاری وه‌هاش هه‌یه، وایه مانای ئه‌م ووشه‌یه: له‌دایک بوون، واته نه‌بوون، واته مردن و تیا چوون، له دایک بوون، شه‌وه زه‌نگی ئه‌نگوست چاو و، هه‌وری ڕه‌شه، ده‌نگی ناخۆش و وێرانکه‌ری بایه‌قوشه، نرکه و ناڵه و داخوڕینه، بگره و برده و ئازاردان و هه‌ڵ بڕینه، پێ‌شێل‌که‌ری حه‌ق ومافه، ئه‌شکه‌نجه‌و سێ‌داره و ته‌نافه، فیز و فه‌لاسقه و که‌شخه و لافه، شایی و زه‌وقی داگیرکه‌ر و، خۆفرۆش و چه‌وت و لاره، شین و گریانی هه‌ژاره.
له دایک بوون، له‌م به‌شه‌دا، پڕ به‌پڕ خۆی، واته : نه‌بوون و تیا چوون.
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر! ئه‌ی موژده‌ده‌ر و ترسێنه‌ر! ئه‌ی رابه‌ری مرۆڤایه‌تی! دروودی خوای گه‌وره‌ت له‌سه‌ر.
له دایک بوون ، به مانای پیرۆزی بوون، پڕ به پڕ خۆی، کاڵایه‌کی ئاڵ و واڵ بوو ، به به‌ژن و باڵای تۆ بڕا. په‌رده‌ی ره‌شی داپۆشه‌ری راسته‌قینه، له‌ت بوو دڕا، زه‌نجیری ئه‌ستوری سته‌م، پسا چڕا.
ئه‌ی موژده‌ده‌ر و ترسێنه‌ر! له ناو جه‌رگه‌ی ته‌نووری سووری زوڵم و له حه‌ق دوری عه‌ربسانا، له ناو ئه‌و گه‌له نه‌زانا ، له دایک بووی. به‌ڵام هه‌رگیز وه‌ک وان نه‌بووی، له‌وان نه‌چوی، له سه‌ر لوتکه‌ی کێوی به‌رزی ، عه‌ره‌فات و ئه‌بوقوبه‌یسا، هاوارت کرد، به ده‌نگێکی به‌رز و ره‌سا، ئه‌ی خه‌ڵکینه! ئه‌وه‌ی هۆزوبه‌ره‌و چینه، که‌دانیشتوی سه‌رزه‌مینه، تێکڕا گشتی وه‌ک یه‌ک وایه، له باوه ئاده‌م و دایه هه‌وایه بڕیار بڕیای خودایه، ره‌ش و بۆر و ئاڵ و مۆر و زه‌رد و سپی، پوشته و په‌رداخ و پێ‌په‌تی، ره‌ش و روت و تێر وبرسی، شایه، شالیاره وه‌زیره ، شوانه، ئاغایه گزیره، له لای خودا بێ‌تۆفیره، که‌س له که‌س گه‌وره‌تر نیه، سه‌نگی ترازو ته‌نیا ته‌قوا و خواپه‌رستییه.
ئه‌ی سه‌رۆکی چینی هه‌تیو! خه‌بات گێڕ و قه‌ت نه‌به‌زیو! ئاوی ئاژینی ده‌شتی ژین! ئه‌ی ده‌ست پاک و راستگۆ و ئه‌مین! به‌نده‌ی ره‌شی بێ‌به‌شی حه‌به‌شیت کرد به هاوبه‌شی گه‌وره پیاوانی قوڕه‌یشی. ئاماده بووی له پێناویا هه‌زران تاڵی بچه‌شی، ئه‌ی پرشنگی دادپه‌روه‌ری، هه‌وری ره‌شی پڕ له جه‌وری ، سته‌م‌کاریت له ئاسمانی سته‌مکارا‌ن‌دا راماڵی، ته‌پ و تۆز و ته‌م و مژی له‌خۆبایی بونت راماڵی. فه‌رمووت : به هیچ مل‌هوڕێ، مل مه‌ده‌ن ، به‌ندایه‌تی بۆ که‌س مه‌که‌ن ، بۆخوا نه‌بێ کڕنۆش مه‌به‌ن.
ئه‌ی تیشکی ئاسۆی ئازادی! مزگێنی هێنه‌ری شادی ! به‌م بانگه‌وازه ناوازه‌خۆش و سازه‌ت، گوێی بآ‌گوێیان و گوێ‌نه‌گرانت زرنگانده‌وه، بیر و مێشک و دڵ و هۆشی بێ‌هۆشان و سه‌ر خۆشانت ، شه‌کانده‌وه .
به‌ڵام …به‌داخه‌وه… پاش ماوه‌یه‌ک له جیهانا ، هێندێ قه‌باره‌ی دڵ مردووی به له‌ش زیندوو، له دایک بوون، به چه‌قی له‌عنه‌تا رۆچوون، ته‌پ و تۆز و ته‌م و مژی هه‌ناسه‌ی ره‌شی ده‌رونی پڕ له غه‌شیان، بوو به هه‌ورێکی چڵکنی چڕی پڕی زۆر خه‌ست و خۆڵ، ئاسمانی ژینی گرته گۆڵ. تیشکی هه‌تاوی پرشنگداری زۆر به‌تاوی له دایک بوونه نازداره‌که‌ی تۆیان تاساند. خۆیان له‌جێی خوای گه‌وره، به خه‌ڵک ناساند، بانگه‌وازه به هێز و به سۆزه‌که‌تیان کپ کرده‌وه، به‌ده‌م به‌ده‌س به کرده‌وه، که‌وتنه گیانی هه‌ژارانی ئه‌م جیهانه، به‌تاک‌تاک و کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ، ئه‌یان کوژن، خوێن و مۆخیان هه‌ڵ‌ده‌مژن، خۆیان به ئاغا ده‌زانن، نه‌جیب‌زاده و ماقووڵی ناو دیوه‌خانن هه‌موو هه‌ق و ماف هی وانه، هه‌ر مه‌نی وان له پێوانه، چ بێژن هه‌رئه‌وه راسه، حه‌ق‌بێژ لایان که‌ڕ و کاسه، خه‌ڵکی ده‌بێ گشت نۆکه‌ر بن، ده‌س نه‌زه‌ر بن چ پیاو چ ژن.
به‌ڵێ: ئه‌م جاره‌ش وه‌ک جاری دی، چرای هیوا کوژایه‌وه، پشکۆی ژێرکا گه‌شایه‌وه، سه‌ردار سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه ماقوڵ و ناماقوڵ ژیایه‌وه دیلی و کۆیله‌یی و به‌ندایه‌تی، سه‌رۆکیی و ئاغایی و شایه‌تی، بنج و بناغه‌ی پته‌وه، له‌جاران پتر له بره‌وه.
ئه‌ی هه‌ڵگری ئاڵای ئاڵی خۆشبه‌ختی! چێژه‌ری تاڵی و سوێری و سه‌ختی! جارێکی دی ئه‌م مرویه، نیازی به بانگه‌که‌ی تۆیه، خوێن‌مژان و پیلان‌گێڕان بتاسێنێ حه‌ق و راسی جارێکی دی، به‌م جیهانه بناسێنێ.
بۆیه ئاوا ئێسته ئێمه‌ش، واته چینی کۆیله‌ی بێ‌به‌ش، له سه‌ر کێوی عه‌ره‌فات و ئه‌بووقوبه‌یسی وڵاته‌که‌مان، به‌ره‌و ڕوی مرۆ خۆرانی گشت جیهان ، راده‌وه‌ستین، کۆ ده‌بین و کۆڕ ده‌به‌ستین، یه‌ک ده‌گرین، به‌ڵین ده‌ده‌ین، بیر و یادی له دایک بوونه پیرۆزه‌که‌ی تۆده‌که‌ین، به‌هه‌موو هێزو ووزه و توانا، له شه‌قام و له کۆڵانا، له ده‌شت و چیا و بیابانا، له‌ناو ماڵا له‌سه‌ربانا، له‌سه‌ر لوتکه‌ی شاخه‌کانا، ئه‌قیڕێنین بانگه‌که‌ی تۆ ئه‌گه‌یه‌نین، گوێی زۆردار و داگیرکه‌رانی دڵ‌بۆگه‌ن ئه‌کاسێنین. بڕیار ده‌ده‌ین، له بڕیاریشماندا راست ده‌که‌ین، وه‌ک یارانی تێکۆشه‌ر و خه‌بات که‌رو کوڵ نه‌ده‌رت ، واز نایه‌نین، تا پشت به خوا ، بانگه‌وازه ناوازه‌که‌ت ئه‌گه‌یه‌نیـن.
ئه‌م وتاره به بۆنه‌ی یادی له دایک بوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنه‌وه(د.خ) له کۆڕێکی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی مه‌ریوان خوێنرایه‌وه.

لینک ثابت