![]() |
![]() |
|
|
پیاوی گه‌وره‌مان نایه‌ته به‌ردڵ
گڵپه‌ی ده‌رون کۆچی ئەم جارەت کۆچی دوایی بوو لە دایک و خـزمان ماڵاوایـی بوو
کاک ھۆشیار گیان! (2)
(3)
کورته‌یه‌ک له ژیاننامه‌ی ھوشیار عوسمان «ھوشیار» کوڕی خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخ عوسمانی مه‌ردۆخی، کوڕی شێخ نجم ا‌لدین کوڕی بابه‌شێخ کوڕی شێخ ئیبراھیمی به‌رقه‌ڵا کوڕی حاجی شێخ عبدالکریمی دگاشێخانه، له بنه‌ماڵه‌ی مه‌ردۆخیه‌کانه.
|
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه 30 آبان1386ساعت توسط ابراهیم مردوخی |
|
|
به ناوی خوای گه‌وره برای به‌ڕێز و خۆشه‌ویستم کاک مسته‌فا
پاش سڵاو و رێزی تایبه‌تی، له خوای گه‌وره داواکارم سه‌ربه‌رز و به‌خته‌ور بیت 1. برای شیرینم! هه‌روه‌ک مه‌علوومی جه‌نابته، به درێژایی مێژوو زۆر و سته‌م و مل‌هوڕی، هه‌رچه‌ند بۆ ماوه‌یه‌ک توانیویه‌تی به‌سه‌ر له‌ش‌دا ده‌سه‌ڵات په‌یدا بکا و زاڵ بێت، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یتوانیوه له‌نێو دڵ و ده‌روونه‌کان‌دا جێگای خۆی بکاته‌وه و به خۆشی و ره‌زامه‌ندی‌یه‌وه، به‌میهره‌بانی‌یه‌وه ده‌سه‌ڵات‌داری بکات. 2. هه‌روه‌ک جه‌نابیشت ئاگاداری، ئه‌و گه‌ڕکه‌ی ئێمه گه‌ڕه‌کێکی تازه‌یه و مزگه‌وتی نه‌بوو. پاش هه‌وڵ و کۆششێکی زۆر خه‌ڵکی گه‌ڕه‌که‌که کۆ بوونه‌وه و بڕیاران‌دا ده‌س بکه‌ن به کردنه‌وه‌ی. پێش هه‌مووشت هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌دا هه‌یئه‌ت ئومه‌نایان درووست کرد و هاتنه سه‌ر ئه‌وه ناوێکی بۆ بدۆزنه‌وه بۆ درووس کردنی مور وشتی ره‌سمیات. هه‌ر که‌س ناوێکی پێشنیار کرد و له کۆتایی‌دا چه‌ند ناوێک هه‌ڵبژیردرا و نووسرا و منداڵێکیان بانگ کرد تا یه‌کیان هه‌ڵگرێت. له‌و ناوانه‌دا ناوی (( سه‌عدی کوڕی ئه‌بی وه‌قاسی )) ( ر.خ ) تیا ده‌رچوو . هه‌موو الله‌اکبر یان کرد و دایان به هه‌یئه‌ت ئومه‌نا بردیه لای ئیمام جومعه. ئیمام جومعه‌ی خوالێخۆشبوو ده‌ڵآ: به‌ه‌به‌ه ناوآ خۆشه و پیرۆز بێت. به‌ڵام دوای حه‌وخوانی روسته‌م ره‌دکرایه‌وه و چه‌ند ناوێکی دڵخوازی خۆیان پێشنیار کردبوو، به کوردی و کورتی له‌م دوایه‌دا ناوی ئیمام حه‌سه‌نیان سه‌پاند. هه‌رچه‌ند که‌س پێی قایل نیه. ئه‌م پآ قایل نه‌بوونه‌ش له به‌ر ئه‌وه نیه خوانه‌خواسته ئیمام حه‌سه‌ن‌مان خۆش ناوآ، به‌ڵکوو له به‌ر ئه‌وه‌یه داسه‌پێنراوه و ئیمام حه‌سه‌نی داسه‌پێنراویش که‌س خۆشی ناوآ. کورد وته‌نی (( دآ نه‌گه‌یی، دووکه‌ڵ‌گه‌یی )) ئه‌مه ئه‌وه‌ڵی بآ خودا ره‌حم به ئاخرمان بکات. 3. مه‌گه‌ر هه‌ر خودا خۆی بزانێت به چه‌ندها گێره و کێشه و بگره و به‌رده‌یه‌ک گه‌یشتوینه‌ته ئێره. بڕوا بکه زۆربه‌ی نوێژه‌کان به قنگه شه‌ر له‌مزگه‌وت هاتوینه‌ته ده‌ره‌وه. نوێژه‌که‌یان لێکردوین به‌زه‌هری مار. به راستی به ده‌س خاوه‌ن قه‌رزه‌وه دونیامان لێ بووه‌ته چه‌رمه چۆله‌که. زۆر خاوه‌ن قه‌رز بووه هه‌زاران جنێوی داوه به‌خودا و مزگه‌وت و نوێژ، هین وا هه‌بووه ئه‌یوت قوفڵێک ئه‌ده‌م له ده‌رگای مزگه‌وته‌که تا پاره‌که‌م ئه‌ده‌نآ. ئیسته‌ش که مزگه‌وته‌که‌مان نیوه و ناته‌واوه، سآ ملوێن تمه‌ن قه‌رزارین. وه‌ک شاعیر ده‌ڵآ: ئه‌مانه‌ی وا ووتم شاهید خودایه تنۆکێکه له به‌حری ئه‌و به‌ڵایه. 4. ئه‌مه له لایه‌که‌وه، له لایه‌کی تریشه‌وه؛ مه‌لا وه‌ک شه‌نگه‌سووره له ده‌وری داوین و هه‌ریه‌ک به گورز و گۆپاڵێکه‌وه خۆی ئاماده‌کردووه. ئێمه‌ش وه‌ڵاممان بۆ ئه‌م مامۆستایانه ئه‌وه بووه باسی قه‌رز و قۆڵه‌مان بۆ کردون و وتومانه مامۆستاش ژیانی ده‌وآ و ئێمه‌ش پێمان هه‌ڵناسآ، به‌ڵام قسه زۆره و بیستن که‌م. 5. به پێی هه‌واڵێک که پێمان گه‌یشتووه، جه‌نابتان و فه‌رماندار و شۆرای روحانیه‌ت و من تبع ئه‌تانه‌وآ ئه‌م عه‌سره یا شه‌و ته‌شریف بێنن بۆ مزگه‌وت و مامۆستایه‌ک دانێن. له‌م باره‌وه پێم خۆشه چه‌ن خاڵێک بخه‌مه پێش چاوت: یه‌که‌م:مه‌لا بۆ هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه‌یه که‌واته؛ ئه‌بآ له دانانی مه‌لادا هه‌موو یان زۆربه‌ی خه‌ڵک به‌شدار بن. دووهه‌م: مه‌لا ژیانی ئه‌وآ ئێمه‌ش وه‌زعمان ئاوایه که باسم کرد، له‌وانیه ئه‌و ماموستا بڵآ من تا ساڵێکی‌تر هیچم ناوآ. به‌ڵام شتی وا مه‌علووم نیه و بۆ ئه‌وه وا ئه‌کا خۆی بچه‌قێنێت. سێهه‌م: ئه‌وه‌ی که ئاشکرایه ئه‌بآ مه‌سائیلی دینی له کار و باری دونیایی باشتر و چاکتر گوێی پێ بدرێتآ، به‌ڵام به‌داخه‌وه وا نیه و له سفردایه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر شتێکمان بشکآ یا خراپ بآ، یا خۆمان و ماڵ و خێزانمان نه‌خۆش بکه‌وین، چه‌ندها وه‌ستا و دوکتور ئه‌گڕێن و ده‌س به به‌رپشتێنی ئه‌م و ئه‌ودا ده‌که‌ین، وه‌ستا و دوکتورێکی چاکمان بۆ بدۆزێته‌وه. ده‌س به هه‌زار ده‌رگاوه ده‌نێین تا دڵنیا ده‌بین ئه‌م وه‌ستا یا ئه‌م دوکتوره باشه و به‌که‌ڵک دێت. نمونه‌یه‌کی‌تر وه‌ک خۆتان ئه‌زانن کاتێک له دێ‌دا شوان ئه‌گیررێت هه‌موو دێ کۆ ده‌بنه‌وه و یه‌کێکی زۆر چاک و لێ‌هاتو ئه‌دۆزنه‌وه و هه‌ر یه‌ک شه‌رت و مه‌رجێکی بۆ دانه‌نێت به هه‌زاران ئه‌گه‌ر و مه‌گه‌ر و گوریس ده‌یبه‌سنه‌وه نه‌کا نه‌وتوانێت مه‌ڕه‌کانیان چاک بله‌وه‌ڕێنێت، تا شه‌رتی ده‌په‌ڕێت هه‌ر چاوێکیان ئه‌بآ به هه‌زار چاو چاودێری ده‌که‌ن، به‌ڵام به داخه‌وه له مه‌لا گرتندا - که له راستیدا شوانی خۆمانه - هه‌زاریه‌کی ئه‌وه بایه‌خی پێناده‌ین. کوردوته‌نی(( مه‌یمون جوان بوو ئاوڵه‌شی گرت )). ئێمه له خۆمان‌دا گوێ ناده‌ین به چاک و خراپی و لێهاتووی و لێنه‌هاتووی مامۆستا، ئیسته ئه‌مه‌شمان بۆ زیاد بووه به بآ خواست و ویستی ئێمه یه‌کێک دێنی و ئه‌ی‌سه‌پێنن به سه‌رمان‌دا. وه‌ک وتراوه به‌زۆر بمنێری بۆ مازو به‌دارا ناروانم، ئه‌بآ چۆن کار و باری دین و پاشه‌رۆژمان رێک و پێک بێت؟! 6. هه‌ر چه‌ند ئه‌زانم (( لقمان اموختن ترک ادب است )) به‌ڵام به حوکمی ((وذکر فان الذکری تنفع المۆمنین))، عه‌رزی جه‌نابت ئه‌که‌م به پێی ئه‌و شتانه‌ی که نووسیومه داوات لێ ده‌که‌م له‌م به‌سه‌ر سه‌پاندن و گوناهه‌دا خۆت به‌شدار مه‌که. تا ئه‌توانیت ئامۆژگاریان بکه ده‌س له‌م شێوه داسه‌پاندنه هه‌ڵگرن، چونکه تاریخ روونی کردوه‌ته‌وه ئه‌م شێوه بآکه‌ڵکه و سوودی نیه و ئیسته‌ش له‌م بارانه‌وه هه‌رچیان کردووه جگه له زه‌ره‌ر هیچ قازانجی نه‌بووه. 7. وه‌ک کابرا ووتی: نازانین به کلکی که‌ڵه‌شێره‌که بڕوا بکه‌ین یا به قه‌سه‌می حه‌زره‌تی عه‌باس؟! ئه‌و هه‌موو گیروگرفت و موشکیله و روزه‌ردی و قه‌رزاری‌یه‌مان تووش بوو، بۆ یه‌کآ نه‌هات لێمان بپرسێ و ته‌ناننه‌ت دڵخۆشیه‌کمان بداته‌وه. ئیسته ئێمه چۆن بڕوا بکه‌ین له به‌ر دڵسۆزیه و ئێمه‌یان خۆش ده‌وێت؟! به‌راستی ئه‌م ،مه‌سه‌له زۆر جێی تآبینی‌یه!! 8. کاکه گیان هه‌رچه‌ند کاتت ده‌گرم، به‌ڵام بڕوات ببآ تنۆکێکه له به‌حری ده‌روونم. ان ارید الا الاصلاح ما استطعت والله من وارء القصد 25/12/77 ئه‌م نامه‌یه‌سه‌باره‌ت به مزگه‌وتی ته‌رخاناوا یه‌ک نوسرا بۆ ئیمام جومعه‌ی مه‌ریوان جه‌نابی مامۆستا موسته‌فا شیرزادی |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه 24 آبان1384ساعت توسط ابراهیم مردوخی |
|
|
بوٌ ئیستگه‌ی کوردی کرماشان
بسم الله الرحمن الرحیم ئیستگه‌ی به‌رز و به‌ڕێزی کوردی کرماشان: سه‌ره‌تا له قووڵایی دڵمه‌وه سڵاوێکی گه‌رم و برایانه پێشکه‌ش ئه‌که‌م به‌کاربه‌ده‌ستان و به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌و ئیستگه‌یه. |
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه 28 مهر1384ساعت توسط ابراهیم مردوخی |
|
|
صفحه نخست پست الکترونیک آرشیو عناوین مطالب وبلاگ |
| درباره وبلاگ |
|
|
| نوشته های پیشین |
|
دی 1388 اسفند 1387 دی 1387 مهر 1387 آبان 1386 مهر 1386 اردیبهشت 1386 فروردین 1386 اسفند 1385 مهر 1385 اسفند 1384 بهمن 1384 دی 1384 آذر 1384 آبان 1384 مهر 1384 |
| آرشیو موضوعی |
|
وەرگێڕان دیمانه ره‌خنه شیعر و په‌خشان نامه‌کانم دیکه... |
|
RSS
|