له یادی کۆچی دوای مامۆستا ئه‌حمه‌د کاکه مه‌حمود دا
ئیبراھیم مه‌ردۆخی - 2009/02/08
ئه‌ی مامۆستای ھێژا و تێکۆشه‌ر و چالاک، ئه‌ی زانای خواناس و دڵپاک، که ھه‌واڵی کۆچی دوایت گه‌یشته لام، ته‌م و خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی چڕ‌وپڕ، دڵ و ده‌رونمی داگیر کرد، که‌وتمه ده‌ریای بیرێکی قوڵ، ئه‌ڵقه ئه‌ڵقه فلیمی ژیانت، به پێش چاومدا تێپه‌ڕی، وه‌کو به‌ڕه‌زا و سوره ھه‌ڵاڵه و شه‌وبۆ، له شاخی سورێنداروای، وه‌کو تاڤگه‌ی زه‌ڵم و چۆمی ئه‌حمه‌د ئاوا و، جۆگه‌ی ده‌لێن، پێ به پێ له «ئیڵانپێ»وه رژایته ده‌شتی به‌ھه‌شتی شاره‌زور.
له حوجره‌کانی خورماڵ و شاری ھه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌ھیددا و، کوێ و کوێی دیکه، له خزمه‌ت مامۆستایانی، زانا و خواناس و به‌ڕێزدا چۆکت دادا، ماندونه‌ناسانه ده‌ستت دایه فێربوونی زانیاری و ئه‌خلاق و ئاکاری په‌سه‌ند.
رۆژ له دوای رۆژ گه‌شه‌ت کرد و مێشک و بیرت کرایه‌وه، وه‌کوو به‌ژن و باڵای به‌رزت، له زۆرینه‌ی بواره‌کاندا، له ئاستێکی به‌رزدا بوی.
له شه‌سته‌کاندا بوو له سلێمانیدا بوم، ناوی ناوازه‌ییتم بیست، پاش ماوه‌یه‌ک چاوم به به‌ژن و باڵا و ئاکاره جوانه‌کانتا ھه‌ڵھات. تامه‌زرۆ بوم له نزیکه‌وه وه‌کوو دۆستێکی خۆشه‌ویست یه‌کتری بناسین. خودانه‌که‌وت به دڵمه‌وه و ئه‌و ھه‌ڵه‌شی بۆ ره‌خساندم.
به جم و جوڵ و بزوتنه‌وه و گفت و لفت و په‌یڤینتدا، ئاسۆیه‌کی بڵه‌ند له نێو چاوانته‌وه به‌دی ده‌کرا، داھاتوش ئه‌مه‌ی چه‌سپاند و سوپاس بۆ خودا بوی به که‌سایه‌تیه‌کی به‌رز و بڵند و تێکۆشه‌ر و ماندونه‌ناس.
پاش بڕینی پله‌ی به‌رزی بیر‌و ھه‌زر و، وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی زانست له زانستگاکان‌دا، وه‌کو زانا و بانگ خوازێکی دڵسۆز و کارامه و لێ زان، له ھه‌موو چه‌مک و بواره‌کانی ژیاندا ده‌ستت دایه بانگه‌واز و، ماندونه‌ناسانه چاکی چالاکیت بۆ به‌لادا کرد، به ووتار و په‌یڤین و نووسین و کردار، گه‌ل و ھۆزه‌که‌ت راچڵه‌کاند. تێتگه‌یاندن که ئیسلام ئایینی پیرۆزی خودایه، ھه‌ر گه‌ل و ھۆز و مرۆڤێک ئه‌و رچه و رێبازه بگرێت، سه‌ربه‌رزی ھه‌ردوو دنیایه، سه‌ر بۆ ھیچ زلھێز و مل ھوڕێک نه‌وی ناکا، به ھیچ سته‌مکار و زۆردارێک گوێ نادا، بێجگه له خودا ھیچ که‌سێکی تر ناپه‌رسێ، له ھه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی ھیچ که‌س ناترسێ.
ئه‌ی مامۆستای ئاگا و رۆشنبیر و زانا! له راستیدا به باشی خه‌ڵکت تێگه‌یاند، بۆت باس کردن، دین و ژین دوو ئه‌ڵقه‌ن له یه‌ک ھه‌ڵپێکراون، به بێ یه‌کتر ناته‌واون، نابێ دیندار ته‌نیا له جه‌غزی مزگه‌وتدا بخولێته‌وه و، گوێ نه‌دا به ده‌وروپشتی و بێ ئاگا بێ له ده‌ره‌وه، ده‌بێ وه‌ک شه‌م بتوێته‌وه بۆ گه‌ل و بۆ نیشتمانی، پاسه‌وان بێ بۆ بیروبڕوا و ئیمانی، له‌سه‌ر مافی زه‌وت کراوی گه‌ل و ھۆزی پێ‌داگر بێ، له پێناو ئه‌م چالاکی و تێکۆشانه‌دا خۆڕاگر بێ، ئه‌مانه و چه‌ندین راسته‌قینه‌ی ترت به خه‌ڵک گه‌یاند، به ھه‌وێنی خوداپه‌ره‌ستی بیروبڕوایانت مه‌یاند.
له‌م بواره‌دا ھه‌ر ته‌نیا قسه و بانگه‌شه و راگه‌یاندنی رووت نه‌بوو، به‌ڵکوو به کرده‌وه و ھه‌ڵویست، به دژایه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌یاران و داگیرکه‌رانی نیشتمانه‌که‌تدھه‌مووی ئه‌مانه‌ت چه‌سپاند و مۆرت کرد، له ئه‌نجامدا بوی به یه‌کێک له یه‌که‌مین دانه‌ری به‌ردی بناغه‌ی، رابوون و بزوتنه‌وه و بێداری ئیسلامیش، له پێناو ئه‌م ھه‌ق و مافه‌ره‌وایه‌شدا، له زێدی خۆت ئاواره کرای، چه‌ندین کۆچه‌ڵکۆچ و، شاره و شار و گونداوگوند و شاخه‌وشاخ به‌رداوبه‌ردیشت کرد.
مامۆستا گیان! ئه‌وه‌ی توانیت و پێت کرا و، به چاک و پاک و راسته‌قینه‌ت ده‌زانی ھه‌وڵت بۆدا، من نامه‌وێ وه‌ک سوفیلکه‌یه‌کی ساویلکه، به‌ره‌و لوتکه‌ی چاکی و پاکی مه‌عسومییه‌ت سه‌رت بخه‌م، ھه‌ڵه و لاوازیه‌کانت بۆ پاساو بده‌م. چوونکه بێجگه له خودا ھه‌موو که‌س لاوازه و ھه‌ڵه ده‌کا. به‌ڵکوو له کۆتاییا ده‌ڵێم: ئه‌ی په‌روه‌ردگار! له پێناو ئه‌م ھه‌وڵ و چالاکی و تێکۆشانه‌یدا پاداشی باشی بده‌ره‌وه، گه‌ر ھه‌ڵه و لاوازیشی ھه‌یه قه‌ڵه‌می لێ‌بوردنی خۆت، بێنه به‌سه‌ر ھه‌ڵه و لاوازیه‌کانیدا، وه‌رگێڕانی ئه‌و قورئانه پیرۆزه‌ی خۆت که چاکترین چالاکی رۆژانی کۆتایی ژیانی بوو، بیکه به تکاکار بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی. له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران و راستگۆیان و شه‌ھیدان و چاکانیشدا له‌باره‌گا ی خۆتا کۆیان بکه‌ره‌وه، به‌ھ به‌ھ چه‌ند ھاوه‌ڵ و ره‌فێقێکی چاکن.
لینک ثابت