ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له یادی مامۆستا شه‌پۆل‌دا
من لام وایه، له هه‌ر لایه.. له هه‌ر مه‌ڵبه‌ند و ماوایه.. له هه‌ر چه‌رخ و خول و ده‌ورانێکا..
له هه‌ر کات و زه‌مانێکا.. هه‌رکه‌س نه‌وی له پێنووسیً، ویستی ژیانی، بلیمه‌ت و زانا و شاعیریً بنووسیً،
ئه‌بیً گاڵۆکی گه‌ڕۆکی بگریً له مشت.. تۆشه‌به‌ره‌ی رێبواری به‌ستێته پشت.. کاڵه‌ی ئاسن له پآ به‌ستیً..
بیً ووچان بڕوا و نه‌وه‌ستیً.. بگه‌ڕێته‌وه به‌ره‌و دوا.. تائه‌گاته ئه‌و کاته‌ی وا.. ئه‌و که‌سه‌ی تێدا ژیاوه..
گوڵی ژینی تیا رواوه. زه‌ره‌بینی به‌هێز و دوربین له چاو کا..
تا بار و دۆخ و باو‌و و یاسا و نه‌ریتی ئه‌وکاته‌ی پیً چاو کا.
شه‌ن و که‌و و ته‌ته‌ڵه‌ی کا.. پوختی کا و جوان بیدا به با.. به قه‌لبیر و بێژنگی بیر چاک بیبێژیً..
به قاڵبێکی رێک دایرێژیً.. بزانیً ئاو و هه‌وای ئه‌ووڵاته.. بار و دۆخ و داب و نه‌ریتی ئه‌و کاته..
چۆن و چلۆن بۆی ره‌خساوه..؟ له هه‌موولاوه بۆی لواوه..؟ یا ئه‌و که‌سه‌ته‌نیا هه‌ر به ناو ژیاوه..؟!
جا له پاش ئه‌م توێژینه‌وه و وور بوونه‌وه و روون کردنه‌وه و .. چاوه چاوه.. پێنووسه‌که‌ی بخاته کار..
ده‌س کا به‌ده‌رکردنی بڕیار. بی پێویً به‌و ڕبه سه‌دجار.. نه‌ک خه‌رواریً هه‌زار خه‌روار. …
جا که‌واته، با مه‌ش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وکاته.. بۆ ئه‌و دۆخ و خول و ساته.. که مامۆستا شه‌پۆلمانی تیا ژیاوه..
گوڵی ژینی تیا رواوه.. ئه‌ی بولبولی نه‌غمه‌خوێنی باغی پڕگوڵی کوردستان ئه‌ی شه‌پۆلی گۆلی زرێباری مه‌ریوان!
ئه‌ی خه‌مخۆر و دڵسوزی گه‌ل و نیشتمان! به‌چاویلکه‌ی ساویلکه‌یی نانواڕمه بیر و بۆچونت
لێڵی ناکه‌م شه‌پۆلی پڕ هه‌ستی رونت. هه‌رچه‌ند ئه‌وکاته منداڵ بووم..
تازه‌لاو و کرچ و کاڵ بووم.. به‌ڵام! بار‌و و دۆخ و ئاو هه‌وای، ئه‌وکات و ساته‌م له‌بیره
ده‌م زانی ئه‌وکه‌سه‌ی ژیره.. خاوه‌ن هۆش و هه‌ست و بیره.. شه‌پۆلی ده‌ریای ده‌روونی.. له سینه و گه‌رویا گیره.
چاک ده‌مزانی شیعره‌کانت له شعورتا.. وه‌ک گۆم په‌نگی خواردبوه‌وه. ووشه و ووته و، رسته‌کانت
له ناو مێشکتا شاردبوه‌وه. چاوم لێت بوو له حوجره بچوکه خنجیلانه‌که‌ی.. ساوادا، راکشابووی.
بیری قووڵت وه‌کو زرێبار که‌وته شه‌پۆل. مه‌لی هیوات ده‌فڕی پۆل پۆل.. ته‌نگیان به بن‌میچ هه‌ڵچنی..
خه‌وت زڕا.. له‌ش راچه‌نی.. له جآ بزووتی.. نه‌سره‌وتی.. به‌ره‌و مله‌ی قه‌ڵاکه رێ که‌وتی ..
منیش هه‌روا له دووت هاتم سه‌رنجمدای.. له سێبه‌ری ده‌وه‌نێکدا هه‌ڵتروشکای. ده‌ستت له ژێر چه‌نه‌ت دانا..
وه‌ک خاوه‌ن بیرێکی زانا.. چاوه دوربین و وورد بینه‌کانت.. بڕیه ئه‌و ده‌شته‌ی به‌رده‌مت..
ده‌ستت کرده شه‌ن کردنی خه‌رمانی چه‌ن ساڵی خه‌مت.. ده‌خولایته‌وه، له ده‌ریای بآ بنی خه‌یاڵدا..
به ئه‌سایی، ده‌ت چرپاند به گوێچکه‌ی شه‌ماڵ‌دا.. ده‌ت گوت: ئه‌ی ده‌شتی خاو و میراوا! خانمه‌کۆن و جه‌ژنیاوا.
ساوجی.. میراز میراشه و خاو.. چاوگه‌و چه‌م و جۆگه و شه‌تاو.. چه‌می گه‌وره.. سێفڵآ.. گوڵ‌جاڕ..
ئه‌ی ته‌پی تۆراخ‌ته‌په‌ی نازدار.. گوێم لێ بگرن تۆ بن و خوا.. وا هه‌ناسه‌م تاسا.. خنکا.. ته‌واو ئۆقره‌م لێ‌بڕاوه..
که‌ف و کوڵی دیزه‌ی دڵم.. له هه‌رچوار ده‌ورۆ رژاوه. خوا فه‌رموویه ئه‌م زه‌مینه.. ئه‌م دنیا پان و به‌رینه..
هی هه‌موو ئاده‌میزاده.. گشت به‌شدارن به یه‌ک ڕاده.. ئه‌م نیشتمان و ووڵاته.. که له لای خوواوه خه‌ڵاته..
به‌م گه‌لی کورده به‌خشراوه.. وه‌کوو گیا تیایا روواوه. باو باپیری تیا ژیاوه.. پشتاو پشتی تیا نێژراوه..
که‌چی ئیستا زه‌وت کراوه.. وه‌ک پارووی نه‌رم قووت دراوه.. نه‌خشی نالێی ئه‌سپی زاڵم..
له سه‌ر سینگی ئه‌م گه‌له‌دا نه‌خشێنراوه.. جێگه‌قه‌مچی و شوڵ‌و توڵی داگیرکه‌ران.. له پشتیا شوشی هه‌ڵساوه..
ئه‌وه‌ی داوای مافی ره‌وا بکا.. به بآ وه‌ستان تاسێنراوه.. خوا فه‌رموویه: زمان، هه‌موو شێوه و جۆراوجۆریان..
واته پیت و ووشه و گوتن.. رسته و ووتار و ئاخافتن.. نیشانه‌ی خوایه‌تی منه.. ئه‌وه‌ی دژی ئه‌مانه بیً..
راسته‌وخۆ له گه‌ڵ من دوژمنه.. به‌ڵام ئه‌م چاوچنۆکانه.. ئه‌م دێوه‌زمه و جنۆکانه.. ئه‌وه‌ی زاراوه و زمانه..
جگه له‌وه‌ی هی خۆیانه.. لایان قه‌ده‌غه و یاساغه.. خاوه‌نه‌که‌شی قاچاخه. ئه‌وه‌ی داوای ئه‌م مافه خواداوانه‌بکا..
سزای په‌ت و زه‌جر و داخه. ئه‌ی ده‌شت و ده‌ر. کێو و چیا! دار و ده‌وه‌ن، گژ و گیا! گوێم لێ بگرن تۆن‌و خوا..
با هه‌ماری دڵی زامارم هه‌ڵرێژم.. هه‌ر هیچ نه‌بیً بۆ ئێوه‌ی هاوده‌ردی بێژم.
ئاخۆ ئه‌م بارودۆخه ناڕه‌وایه، تا که‌ی وایه؟! که‌ی ئه‌م گه‌له رزگار ئه‌بآ؟ ئه‌م ووڵاته‌مان سازگار ئه‌بیً؟
که‌ی ده‌س له ئه‌ژنۆی کۆیله‌یی‌مان به‌ر ده‌ده‌ین؟ ئاخۆ که‌ی له گویً کوانووی سه‌ربه‌خۆیی خۆماندا..
ئۆخه‌ی ئه‌که‌ین.. . ئه‌ی له‌قله‌قه لاق‌درێژه‌کانی له‌قله‌قان! ئه‌ی میوانه به‌ڕێزه‌کانی مه‌ریوان!
رێبوارانی رێگه‌ی کوێستان.. تکام وایه، کاتێ گه‌ڕانه‌وه بۆ گه‌رمیان.. ئه‌م په‌یامه گه‌رمه‌م به‌رن له گه‌ڵ خۆتان..
بڵێن: شه‌پۆلی ده‌ریای دڵ.. به‌ربه‌س کراوه، به‌قوڕ، به گڵ.. وه‌کوو مه‌نجه‌ڵ هاتۆته کوڵ..
نایه‌ڵن ده‌دری گه‌لی بڵیً.. بگری وه‌ک بولبول بۆ گوڵیً. قوڕ و قه‌پیان پیً کردوه..
هه‌رچوارده‌وریان لێ ته‌ندووه. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی گوێی سووکی دڵتان له ده‌نگمه! چاوی تیژبینی بینایی‌تان..
له شێوه و رواڵه‌ت و ره‌نگمه..! دڵم بۆ ئه‌م گه‌له که‌یله.. ئه‌م ووڵاته بآنازه‌م له‌یله.. به‌سته و مه‌قام و گۆرانیم..
هۆره‌ی سه‌ر ڕووبار و کانیم.. لاووک و به‌یتی جوانیم.. کوڵم و زوڵف و به‌ژن و باڵا..
هه‌ڵگوتنم به چاوی کاڵا.. شیعرم به بزه و لێوی ئاڵا..
هه‌موو ده‌ردی ئه‌م گه‌له‌یه، وا شه‌پۆلی ده‌ریای دڵم له مه‌له‌یه. ئه‌گینا من و دڵداری؟! من و شایی و زه‌وق و یاری؟!
من و پێکه‌نین و خۆشی؟! من و سه‌رمه‌ستی و بیً هۆشی؟! نا هه‌رگیز وا لێم تیًمه‌گه‌ن..
ده‌رباره‌م وا بڕیار مه‌ده‌ن.. به‌ژن و باڵای کۆم و چه‌ماوه‌ی جووتیاره.. ده‌ست و پێی قڵشاوی کڕێکاره..
لێوی هه‌ڵقرچاوی هه‌ژاره.. ره‌نگی هه‌ڵبرسکاوی نه‌داره.. سکی برسی منداڵی ساوای بآشیره..
ئاه و نزووله‌ی نه‌خۆش و لێ‌قه‌وماو و پیره.. منی هێناوه‌ته سه‌ما.. به‌م شێوه هاتووم به‌ده‌ما.
که‌واته لێم‌گه‌ڕێن توخوا.. با هیچ نه‌بیً.. به شه‌پۆلی ئاوی به‌ربه‌س‌کراوی ئه‌ستێرم..
دێراوی دڵم بدێرم.. به‌ڵکوو له پڕ.. ئه‌م ئه‌ستێره که‌له‌به‌رێکی تآکه‌ویً.. ببیض به لافاوی به‌تین و تاوی نیوه‌شه‌ویً..
داگیرکه‌ران و مل‌هوڕانی تیًکه‌ویً.. تێکڕا هه‌موویان راماڵیً.. پووش و په‌ڵاش و دڕک و داڵی ئه‌م دێوه‌زمانه داماڵێ.
ئه‌م وتاره له 3/8/1371 له کۆڕیکدا که له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی مه‌ریوانه‌وه بۆ مامۆستا شه‌پۆل گیرا، خوێنرایه‌وه.
لینک ثابت